سوپای پاسداران هێرشی كردەسەر ئوردن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی موشەكی و درۆنی كردە سەر پێگەكانی ئەمریكا لە ئوردن.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، سوپای پاسداران لەكاردانەوەی زنجیرە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان، هورمزگان و ئەهواز، هێرشی موشەكی و درۆنی كردووەتەسەر پێگەكانی ئەمریكا لە ئوردن.

 لە چەند شارێكی ئوردن سیستمى دژە ئاسمانی كاراكراوە و بەرپەرچی هێرشی درۆنی و موشەكی ئێران دراوەتەوە.

هاوكات  فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: “ ڕۆڵی هۆشیاری نەتەوەی موسڵمانی ئێران لە گۆڕەپانەكەدا، دوژمنی ئەمریكای ماندو كردووە، هاوكات خۆڕاگری و تواناكانی شەڕڤانە ئازاكان لە گەرووی هورمز سەركردەكانی كۆشكی سپی تووشی شڵەژان كردووە”.