شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار-ی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، "ئێران له 14 بنكه‌ی سه‌ربازییه‌وه تیرۆرست بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانیان له رۆژئاوا ئاماده ده‌كات".
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی له نێو پارته نه‌یاره‌كانی ئێرانه‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته، پێشوه‌خت ئێران له‌ڕێگه‌ی 14 بنكه‌ی سه‌ربازییه‌وه "تیرۆرست"ی ئاماده‌كردووه بۆئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
به‌وته‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئێران ڕاهێنانیان پێده‌كات، شوێنی سه‌ره‌كییان له‌بنكه‌ی ئیمام عه‌لی له باكووری شاری تارانه.
له نزیك گه‌روی هورمز، واتا له‌و شوێنه‌ی ئێستا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، پاسداران بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌یه بۆ ڕاهێنان به‌و چه‌كدارانه‌ی كه وه‌ك ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت "دواتر كاری ئاژاوه‌گێڕیی ده‌كه‌ن".
ڕ . ج