تایبەتمەندی ئەو مۆبایلەی بۆ بازرگان و دەوڵەمەندەكان دروستكراوە

هەمەڕەنگ

14/08/2019‌ 1098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆبایلی vertu، كە مۆبایلێكە تایبەتمەندە بەكەسە دەوڵەمەند و بازرگانەكان جۆرێكی نوێی نمایش كرد.

مۆبایلی vertu لە بەریتانیا دروستدەكرێت جۆری vertu aster v ڕاگەیاند، كە ڕونماكەی پێنج ئینجە و ڕامی مۆبایلەكە 6 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە.

هەروەها خێرایی snapdragon 660 ی لەسەرە، پاتری مۆبایلەكە بە قەبارەی 3300 میلی هێرتزەو تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیەو چواردەوری مۆبایلەكەش بە پلاتین و پێستی تیمساح ڕازێنراوەتەوە.

نرخی مۆبایلەكە 5200 دۆلارە، هەروەها جۆری تایبەت بەتایبەتمەندی جیاواز و بەرزترەوە نرخەكەی دەچێتە 14000 دۆلار.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ رەزا

بەپەلە