ڤیدیۆ.. تایبەتمەندی مۆبایلی Honor 20 Proی پێشكەوتوو

هەمەڕەنگ

15/08/2019‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "هواوی" چینی، گەشەی بەمۆبایلی Honor 20 Pro ، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیە بەتوانای (48+16+8) میگاپێكسڵ‌و كامێرای لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە لەجۆری HiSilicon Kirin 980 دوانی ئەتۆمییەو رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 256 گێگابایتەو توانای باترییەكەشی 4000 میلی ئەمپێرە.

هەروەها تایبەتمەندی ARM Mali-G76 MP10 هەیەو قەبارەی شاشەكەشی 6.26 ئینجەو توانای نمایشكردنی (2340/1080) پێكسڵە بەدووری "19.5:9".

هـ ـ ح