شارپرێس:
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم سبه‌ی یه‌كشه‌ممه مووچەی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه مووچەی مانگی پێنجی ئه‌مساڵی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، پێده‌چێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه بگاته هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ش بكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه به پشتبه‌ستن به داهاتی فرۆشراوی نه‌وت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت مانگ تا ئێستا به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه.
ه.م