شارپرێس:
پسپۆڕانی بواری خۆراك بڵاویانكردووەتەوە، پەنیری مۆزاریلا بە یەكێك لەباشترین خواردنەكان ئەژمار دەكرێت بۆ رێگری كردن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
پسپۆڕان ئاماژە بەوەش دەكەن، زۆرێك لەو پەنیرانەی بەرهەم دەهێنرێن، ڕاستە رێژەیەك كالیسیۆمی تێدایە، بەڵام لە هەمان كاتدا رێژەیەكی زۆر لە چەوری و خوێیان تێدایە، كە پسپۆڕان تێبینی ئەوەیان كردووە پەنیری مۆزاریلا رێژەیەكی كەم چەوریو خوێی تێدایە ئەمەش خۆراكێكی گونجاوە بۆ داگرتنی زەختی خوێن.
سارا شینكەر پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت: زۆر كەس پەنیر بەكاردەهێنن بۆ كەمكردنەوەی زەختی خوێن، بەڵام ئەو كەسانەی كۆرسترۆڵیان بەرزە، دەبێت خۆیان بپارێزن لەو پەنیر و خواردنانەی چاورییان تێدایە.
بەدەر لە خواردن چوار ڕێگا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشاری خوێن ئەوانیش: دابەزاندنی كێشی زیادە و دوركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولییەكان و دوركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە و وەرزش كردنە.
وەرگێڕان: رەنج ڕەسوڵ