حـەڤــدە وڵاتــی گــەورەی جــیــهــان قــەرزاری روســیــا-ن

عیراق

20/08/2019‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس..
میدیاكانی روسیا لیستی ئەو وڵاتانەیان بڵاوكردەوە، كە قەرزای مۆسكۆن، لە نێویاندا دوو وڵاتی عەرەبی هەیە، راپۆرتەكەش ئەوەی دەرخستووە ئەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی روسیایان لایە بیلاروس و ئۆكرانیاو فەنزویلان.

رۆژنامەی "ئاڕ بی ئێس"ی روسی راپۆرتێكی پشت بەستووی بەچەندین سەرچاوە بڵاوكردووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەكان 17 وڵاتی جیهان قەرزای روسیان بە بڕی 26.7 ملیار دۆلار.

بیلاروس لەسەروی لیستی قەرزارەكاندایە بە بڕی 7.6 ملیار دۆلار، پاشان ئۆكرانیا دێت بە بڕی 3.7 ملیارو فەنزویلاش بە بڕی 3.5 ملیار دۆلار لەپلەی سێیەمی لیستەكەدایە.

لەلیستەكەدا ناوی دوو وڵاتی عەرەبی هەیە، ئەوانیش یەمەن و عێراقن، دیارە قەرزە دەرەكییەكان ئەوانە ناگرێتەوە، كە روسیا پێشكەشی كردووە بۆ بنیادنانی وێستگەی كارۆ ئەتۆمی لە جیهاندا.

لە لیستەكەدا ناوی وڵاتانی سوریا و جەزائیر نەهاتووە، بەوەی كۆتایی ساڵی رابردوو روسیا رایگەیاند، قەرزی ژمارەیەك وڵاتی سڕیوەتەوە لە نێویاندا سێ وڵاتی عەرەبی هەبوون ئەوانیش عێراق و جەزائیرو سوریا بوون.

هەروەها بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (كومسمولسكیا برافدا) لە دیسەمبەری رابردوودا بڵاوكرایەوە، مۆسكۆ قەرزەكانی سەر عێراق، كە بڕی 21.5 ملیار دۆلار و سوریا 9.8 ملیارو جەزائیر 4.7 ملیار دۆلاری سڕیەوەتەوە، ئەوەش لەبەرانبەر واژوكردنی گرێبەست لە بوارەكانی بینا و نەوت و غاز.

سەرچاوە: RT.Arabic
سەرچاوە: حلمی رەسول رەزا