چەند پێگەی ئەلیكترۆنی ئینتەرنێتی لەجیهاندا هەیە؟

هەمەڕەنگ

22/08/2019‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایی فیزیایی بەریتانی تیم بیرنرز لی ئاشكرایكرد، كە یەكەم پێگەی ئەلیكترۆنی ئینتەرنێتی ناوی ( WorldWideWeb) بووەو لە 6 ئۆگۆستی 1991 كەوتووەتە كار.

بەپێی قسەی ئەو شارەزا فیزییاییە تا ساڵی 1992 تەنیا ئەو پێگە ئەلیكترۆنییە هەبوو، دواتر لەو ساڵە 10 پێگەی تری ئەلیكترۆنی دروستكراون‌و دواتر لەساڵی 1993 ژمارەیان زیاتربوو.

هەروەها لەساڵی 1994، ژمارەی پێگە ئەلیكترۆنییەكان گەیشتە سێ‌ هەزار و دیارترینشیان پێگەی "یاهو" بوو.

دواتر گوگڵ دەركەوتوو ئێستاش ژمارەی پێگە ئەلیكترۆنییەكان 1.71 ملیار پێگەیە، كە بەرزترین ژمارەش 1.76 ملیار بووە، ئەوەش لەساڵی 2017.

هـ ـ ح

بەپەلە