شارپرێس:
سەرۆکى فراکسیۆنى بزوتنەوەى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت،ده‌یان دۆسیه‌ی دیکه‌ی گه‌نده‌ڵییان ئاماده‌کردوه‌و له ڕۆژانی ئاینده‌دا ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست به‌رپرسانی حکومه‌ت و کۆی به‌دواداچون و به‌ڵگه‌کان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی.
عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە"دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌پێی چه‌ند به‌دواداچونێک چه‌ندین گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌مان له خۆدزینه‌وه له گومرگ و به‌خشینی گومرگی و سه‌رانه وه‌رگرتن ئاشکرا کرد، دۆسیه‌که‌مان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد، چه‌ند بڕیارێک ده‌رکرا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئاشکرایانکرد ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا به‌ناوی ترانزێت بۆ سوریا کاڵا داخڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و گومرگ ناده‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆلار زیانیان له داهاتی ناوخۆ دابوو، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادارکرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ ڕا‌سپێردرا به‌ده‌رکردنی چه‌ند ڕێنماییه‌ک. جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێنمایانه ڕێگا له‌گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره ده‌گرێت و چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان باسى لەوەشکردوە، ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ی که به‌نایاسایی پاره‌یان ورده‌گرت له خۆڵی ئاسنی و هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی دیکه، ڕێگریان لێکراو ئێستا ئه‌و کاره نه‌ما.
هەروەها دەشلێت، پێشتر سه‌دان کۆمپانیا به‌ناوی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ ده‌کرا، سه‌دان کۆمپانیاش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له گومرگ ده‌به‌خشران، ئه‌مه جگه له‌زیانگه‌یاندن به داهات، زیانی له به‌رهه‌می ناوخۆیش دابوو، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زیری دارایی بڕیاری پێویستیاندا بۆ ئه‌م دۆسیه.
عەلى حەمە ساڵح جەختیش دەکاتەوە، به‌دواداچونێکی وردیانکردووه بۆ خاڵه سنوریه‌کان کردوه، که به‌چه‌ندین ڕێگا له خاڵه سنوریه‌کان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی پڕ گه‌نده‌ڵو به‌ناوی کۆمپانیا پاره‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گیرێت، کۆی به‌دواداچون و به‌ڵگه‌کان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی.
س.هـ