شارپرێس:
ئەمریکا هەڕەشە لەو لایه‌نانه ده‌كات كە بیانەوێت یارمەتی کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی ئادریان دەریا بده‌ن، کە پێشتر بە ناوی گرەیس-1 بوو.
دوای ئه‌وه‌ی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو، وڵاته‌كه‌ی سوورە لەسەر داواکەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییە، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه کە هەڵگری دوو ملیۆن بەرمیل نەوتە، دوای دەستەبەسەرداگرتنی لە جەبەلتاریق، ئازادکراوە و رێگەی گرتووەتە بەر.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی به‌رپرسانی جه‌به‌ل تارق، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له‌و لایه‌نانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت پشتیوانی کەشتییە ئێرانییه‌كه بکەن.
ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه یۆنان بە فەرمی رایگەیاندبوو، ئامادە نییە هیچ جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بەو کەشتییە بکات و رێگەنادات لە کەناراوەکانی لەنگەر بگرێت.
ه.م