كیم كارداشیان هەوادارانی تووشی شۆك دەكات

هەمەڕەنگ

24/08/2019‌ 2397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كارداشیانی ئەستێرەی ئەمەریكی، دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆی و خوشكە بچووكەكەی كیڵی جینەر هەوارادارانی تووشی شۆ كرد، بەشێوەیەك لەوێنەكەدا وادەردەكەون، كە هەریەكەی شەش پەنجەی پێیان هەبێت.

لەوێنەكەدا هەردوو خوشكەكە بەوپەڕی كەشخەییەوە دەركەوتوون  ٣،٢ ملیۆن لایكیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ كراوە، بەڵام وادیارە هەڵەیەك لە فۆتۆشۆپەكەدا هەبووە بەوەی هەریەكەیان شەش پەنجەیان هەیە، ئەوەش لەكاتی ئامادەكردنی وێنەكەو دەستكاریكردنی.

وێنە نوێكە بەشێكە لەو ریكلامەی بۆ ئەو "بۆن"ە تاز دەكرێت، كە كارداشیان و جینەر دایانمەزراندووە، جگە لەوەی ئەوە یەكەمجار نییە رەخنەی ئەوەیان لێدەگیرێت، كە زیاد لەپێویست فۆتۆشۆپ بەكاردەهێنن.

لەلایەكی تر، منداڵی چوارەمی كیم كارداشیان دوای بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی روونی خۆی توانی زیاتر لە ٥ ملیۆن فۆڵۆ بەدەستبهێنێت.
وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە