سیستەمە موشەكییەكەی ئێران هاوتای سیستەمی موشەكی ئێس 300ی روسییە

جیهان

24/08/2019‌ 917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبۆنەی رۆژی پیشەسازییە بەرگرییەكانی ئێران، دەزگاكانی راگەیاندنی فەرمی ئێران دروستكردنی سیستەمێكی موشەكی دوورمەودا و گوازراوەی نوێی ئێرانیان ئاشكراكرد، كە لەناوخۆی ئەو وڵاتە بەرهەمهێنراوە.

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاویكردەوە، حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران پەردەی لەسەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی موشەكی "پاڤار ٣٧٣" لاداوە .

جگە لەوەی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی ئەو دیمەنانەی پیشانداوە، كە حەسەن روحانی لەرێورەسمێكدا پەردە لەسەر سیستەمی موشەكی "پاڤار -٣٧٣" لادەدات، كە بەپێی قسەی شارەزا ئێرانییەكان سیستەمەكە هاوتای سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٣٠٠"ی روسییە .

 ئاژانسە ئێرانییەكە باسی لەوەش كردووە، كە "پاڤار-٣٧٣" ، درووستكراوی ئێرانە و توانای ئەوەی هەیە لەیەك كاتدا ڕووبەرووی ٦ ئامانج ببێتەوە، جگە لەوەی توانای ئەوەی هەیە لەیەك كاتدا ١٠٠ ئامانج بدۆزێتەوە و  بەپێی لەپێشیان بۆ رووبەروبوونەوەیان پۆلێنیان بكات .

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی