دەستپێكردنی گەڕێكی نوێی شەڕی بازرگانی نێوان چین‌و ئەمریكا

جیهان

24/08/2019‌ 448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ دووپاتیكردەوە، وەڵامی ئەو رسوماتە گومركییە نوێیانە دەداتەوە، كە حكومەتی چین بە‌سەر كەلوپەلە ئەمریكییەكاندا سەپاندویەتی بە بڕی 75 ملیار دۆلار لەوەرزێكی نوێی جەنگی بازرگانیدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باسی ئەوەی كردووە سەپاندنی ئەو رسوماتانە هەلێكە بۆ ئەمریكا، وەلامیشی دەدەنەوە. 

ترامپ لە زنجیرەیەك تویتدا پاش چەند سەعاتێك لە سەپاندنی رسوماتەكاندا پەكینی تۆمەتبار كرد بە دزینی سەدان ملیۆن دۆلار لە رێگەی خاوەنداری بیرۆكەوە بە شێوەیەكی ناڕەواو پەیمانیدا ئەم دۆخە بەردەوام نەبێت.

ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستیان بە چین نییە و رایگەیاند "بەڕاستی ئێمە بەبێ ئەو وڵاتە باشتر دەبین، ئەو بڕە پارە زۆرەی چین لە ئەمریكا دەستی دەكەوێت لە ماوەی چەند دەیەی رابردودا پێویستە بوەستێنرێت".

لە هەمان كاتدا ترامپ فەرمانی بە كۆمپانیا نیشتمانییەكان كرد دەست بكەن بە گەران بە دوای جێگرەوەی ئەو ولاتە ئاسیاییەو دەست بكەن بە بەرهەم هێنانی بەرهەمی چینی.

سەرچاوە: Arab24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا