بەمنزیكانە جیابوونەوە لەرێگای ئینتەرنیتەوە لەسوید دەبێتە فەرمی

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی سوید دەیانەێت رێگە بە هاوسەران بدەن لەرێگای سیستەمێكی ئەلیكترۆنی نوێوە بۆ پێشكەشكردنی داوكاری جیابوونەوە، بەوەش رێگە بە هاوسەران بدات گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیان هەڵبوەشێننەوە.

لینا نیڵسۆن بەڕێوەبەری تەكنەلۆژیای زانیارییەكان لەئیدارەی دادگا نیشتمانییەكانی سوید دەڵێت: دەمانەوێت تابكرێت لەدەستراگەیشتن بەخزمەتگوزارییەكانی دادگاكان بەكارهێنانی كاغەز كەم بكەینەوە.

بەگوێرەی ئەو سیستەمە كارپێكراوە، ئەو هاوسەرانەی دەیانەوێت هاوسەرگیرییەكەیان كۆتایی پێبهێنن، دەتوانن فۆرمێك پڕبكەنەوە و پێشكەشی دادگای هەرێمەكەی خۆیانی بكەن.

بەگشتی ئەگەر هەردوو هاوسەر بەجیابوونەوەكە رازی بوون و هیچكامیان ئامادە نەبوون بەرپرسیاری منداڵی خوار تەمەن ١٦ ساڵییەكەیان هەڵبگرن، یان ئەگەر دوو هاوسەرەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەجیا ژیابوون، ئەوە دادگا دەتوانێت هاوسەرگیرییەكەیان كۆتایی پێبهێنێت . 
ئەگەر یەكێك لەهاوسەرەكان نەیویست جیاببێتەوە، یان منداڵیان هەبوو، ئەوە دەبێت پابەند بن بە ماوەی چاوپێداخشاندنەوە بۆماوەی شەش مانگ ، دواتر پێشكەشكردنی دووەم داواكاری ئەگەر هەر ویستیان جیاببنەوە.

رادیۆی سوید باسی لەوە كردووە، كە دەكرێت لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەست بگات بەخزمەتگوزارییەكانی دادگاكانی تر، سەرەرای ئەوەی ئێستا نازانرێت ئەو خزمەتگوزاریانە كامانەن، یان بەرواری دەستپێكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان كەی دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی