وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت

عیراق

25/08/2019‌ 2164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەستبەرداری پۆستەكەی بوو، ئەوەش بەهۆی وەرگرتنی پۆستێكی نوێ‌.

لوقمان فەیلی لەمیانی تویتێك لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەستبەرداربوونی خۆی لەپۆستی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق راگەیاندووە.

ئەو لەدوای دەستبەرداربوونی لەپۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لەپۆستێكی نوێی وەرگرتووە، ئەویش لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق، كە لەپۆستی باڵوێزە.

لوقمان فەیلی سوپاسی سەرۆك كۆماری عێراقی كردووە، لەوكاتەی وەك وتەبێژ دەستبەكاربووەو بەڵێنیداوە لەهاوكارییەكانی بەردەوام بێت.

هـ ـ ح