ئەمریكا و فەرەنسا دەیانەوێت هەڵەكانیان بەرانبەر روسیا ڕاستبكەنەوە

جیهان

25/08/2019‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، هەریەك لە (داریا رینوچنۆفا و ئیفان ئەباكوموف) لەگۆڤاری (فزغیلاند) راپۆرتێكیان نووسیوە دەربارەی چاوخشاندنەوەی رۆژئاوا بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ روسیا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەركردەكانی رۆژئاوا گوتارە توندەكانیان بەرانبەر روسیا گەیاندووەتە ئاستێكی نوێ، كە بە گوێرەی تۆری هەواڵی سی ئێن ئێن، دۆناڵد ترامپ و ئیمانویل ماكرۆن رازی بوون لەسەر بانگهێشتكردنی روسیا بۆ ئامادەبوون لە لوتكەی حەوت لە ساڵی داهاتوودا، لە هەمان كاتدا ترامپ داوای كردووە چاوخشانەوە بە داڕشتنی جی 8 دا بكرێت.

هەروەها لە ئەڵمانیا باس لە پێویستی گفتوگۆكردن كراوەتەوە لەگەڵ روسیا، لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوە هایكۆ ماس، پێش گەشتەكەی بۆ مۆسكۆ لەگەڵ هاوتا روسییەكەی، داوای گفتوگۆی راستەوخۆو كراوە لەگەڵ روسیا بۆ چارەسەركردنی كێشە نێودەوڵەتییە گرنگەكان، لە نێویاندا كێشەی ئۆكرانیا.

لەو بارەیەوە بەرێوەبەری گشتی ئەنجوومەنی روسی بۆ كاروباری دەرەوە (ئەندریە كوتونوف) دەڵێت: رۆژئاوا هەستی بەوە كردووە ناتوانن كێشە گەورەكان بەبێ روسیا چارەسەر بكەن، لەبەر ئەوە، دووبارە هەڵسەنگاندن دەكەنەوە، زۆربەی سیاسییەكانی رۆژئاواش ناچارن دان بەوەدا بنێن زۆربەی تەكتیكەكانی پێشوویان شكستی هێناوە.

دیارە كاتی زۆر نەماوە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندی ستراتیژی، لە رۆژئاوادا زۆر كێشەی تر هەیە، كە بەشێوەی ستراتیژی بیری لێنەكراوەتەوە. 

هاوكات سەركردایەتی یەكێتی ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، ئێستا برێكسیت بوونی هەیە، سەرەرای هەبوونی كێشە لەگەڵ ئیتالیا، هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە ئەمریكا نزیك دەبێتەوە، كاتیش نموونەیی نییە بۆ پەرەدانی گفتوگۆ لەگەڵ موسكۆ، جگە لەمانەش ترامپ زۆر سەرقاڵە بە رووبەروونەوەی وڵاتی چین.

بەگوێرەی بۆچوونی كوتونوف، دۆخێكی نیمچە پەڕینەوە لە رۆژئاوا هەیە، كە بێ بەشی دەكات لەیەكێتی ناوخۆو تێگەیشتن لە كاری ستراتیژی.

لەهەمان كاتدا، شرۆڤەكاری سیاسی ئەڵمانی (ئەلیكساندەر راهر) وای دەبینێت، هەنگاوەكانی رۆژئاوا تاك لایەنەیەو هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نایەوێت رێگە بە فراژوویی (تكامل) سەربازی و سیاسی نێوان روسیا و چین بدات.

سەرەرای ئەمانەش، ئەمریكا لە ئێستادا رووبەرووی كێشەی زۆر بووەتەوە لەگەڵ چین، لەبەر ئەوە رووبەرووبونەوە لەهەمان كاتدا لەگەڵ روسیا و چین پێكەوە لە تواناكانی واشنتۆن زیاترە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا