شارپرێس:
ڕاپۆرتى شیكارى/ ئارام هادى
دارستانه‌كانى حه‌وزه‌ى ئه‌مازۆن به‌هۆى رووبه‌ره فراوانه‌كه‌یه‌وه زیاتر له %20 ئۆكسجینى به‌رگه هه‌واى زه‌وى دابین ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ڕووداوه‌كه وه‌ك ڕووداوێكى جیهانى و به‌رپرسیارێتیه‌كى گشتى ده‌بینرێت و تادێت كاردانه‌وه جیهانیه‌كان به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر تیایدا فراوانتر ده‌بن.
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا بڕى 80 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكرد بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساش داواى كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى گروپى g7كرد تایبه‌ت به سوتاندنى دارستانه‌كه.
به‌شێكیتر له سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا و كه‌سایه‌تیه وه‌رزشى و سینه‌ماییه‌كان هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك دڵته‌نگى ده‌ربڕیوه، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش جیر بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكى به‌ڕازیل هه‌موو هاوكاریه ده‌ره‌كیه‌كانى ڕه‌دكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌وه پرسێكى ناوخۆیى وڵاته و له‌كه‌سى قبوڵ ناكه‌ن ده‌ستوه‌ردان بكات".
به‌هۆى به‌رده‌وامبونى ئاگره‌كه و لێدوانه تونده‌كانى سه‌رۆكى به‌ڕازیله‌وه، سه‌رانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارى وه‌ستاندنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌خه‌نه به‌رده‌م یه‌كێتى یه‌كه و ئه‌وه‌ش سه‌رۆكى به‌ڕازیلى ناچاركرد سه‌رباز بنێرێت بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه.
هه‌روه‌ها له ناوخۆى به‌ڕازیلیشدا حكومه‌ت، ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و چالاكوان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانیش سه‌رۆكى وڵات تاوانبارده‌كه‌ن به كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، سه‌رۆكى وڵات له لێدوانێكیدا بۆ گاردیانى به‌ریتانى ده‌ڵێت، "پێده‌چێت ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ئه‌م ئاگره‌یان كردبێته‌وه, تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى پاره بده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵێك زیاتره حكومه‌ت بودجه‌ى ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانى بڕیوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان سه‌رۆكى وڵات تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به لێدوانه‌كانى پێشوترى كه وتبوى، "یه‌ك كیلۆ به‌رهه‌مى كشتوكاڵیم پێ باشتره له داره‌كانى ئه‌مازۆن و ڕایگه‌یاندبو، كه به‌نیازن به‌شێكى دارستانه‌كه پاكبكه‌نه‌وه له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى زه‌وى بۆ وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ.
بۆچى ئه‌م ئاگره به نائاسایى داده‌نرێت؟
له‌ڕابردوودا كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌دارستانه‌كانى جیهان و به‌تایبه‌ت له دارستانه زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ئه‌مازۆن بووه‌ته دیارده‌یه‌كى ئاسایى، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك وایكردوه ئه‌م ئاگره به پلان داڕێژراو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت له‌وانه.
لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى به‌ڕازیل، كه چه‌ند جارێك باسى له‌وه كردوه به‌نیازى له‌ناوبردنى به‌شێكى دارستانه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وتنى زه‌وى پاك بۆ كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان.
كۆمپیانیا زه‌به‌لاحه‌كان له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى زه‌وى ئه‌و ناوچه‌یه‌ن بۆ دروستكردنى شارى نیشته‌جێبون و كارگه‌ى وه‌به‌رهێنان.
پێده‌چێت ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانیش ده‌ستیان له كردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگره‌دا هه‌بێت، تا حكومه‌ت بودجه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و بكه‌ونه‌وه سه‌ركارى خۆیان.
له 2019دا به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو به‌ڕێژه‌ى %84 ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كان زیادیان كردوه و ته‌نها له‌مساڵیشدا 72 هه‌زار جار ئاگر له دارستانه‌كانى به‌ڕازیل كه‌وتووه‌ته‌وه و زیاتر له‌نیوه‌ى ئاگره‌كانیش ته‌نها له ئه‌مازۆندا بون.
كریستیان پۆڕنه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى چاودێرى ئه‌مازۆن بۆ cnnى ئه‌مریكى ده‌ڵێت، "دارستانه ته‌ڕه‌كان به ئاسانى ئاگر ناگرن گه‌ر ده‌ستى ئه‌نقه‌ستى تیانه‌بێت، پێشیوایه (جوتیار و ئاژه‌ڵدار)ه‌كان له‌پشتكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگره‌بن".
ده‌ستپێكى ئاگره‌كه‌ى دارستانى ئه‌مازۆن
به‌هۆى چڕى و گه‌وره‌یى دارستانه‌كه‌وه تائێستاش ده‌ستپێكى ڕۆژى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه دیارنیه، به‌ڵام ئاشكرابونى ئاگره‌كه 21 ڕۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و به‌رده‌وامه له سوتاندن و به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى (ex press) یش بێت تا ئێستا 640 ملیۆن دۆنم له دارستانه‌كه سوتاوه، ئه‌م دارستانه به‌هۆى چڕى و ڕێژه‌ى هه‌ڵمه‌كه‌یه‌وه بۆخۆى باران دروست ده‌كات و له %25 هه‌واى پیسى هه‌موو جیهان هه‌ڵده‌مژێت و له %20 هه‌واى پاكى جیهانیش دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش ناسنامه‌ى (سییه‌كانى گۆى زه‌وى)پێ به‌خشیوه.
ڕووبه‌رى حه‌وزه‌ى ئه‌مازۆن چه‌نده؟
ڕووبه‌رى حه‌وزه‌ى ئه‌مازۆن بریتیه له حه‌وت ملیۆن كم²، به‌ته‌نهاش ڕووبه‌رى دارستانه‌كه‌ى بریتیه له 5 ملیۆن و 500 هه‌زار كم²، ئه‌م دارستانه ده‌كه‌وێته كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشور و دابه‌شى سه‌ر 9 وڵات بوه له‌وانه (به‌رازیل%60. پیرۆ%13. كۆڵۆمبیا%9. فه‌نزه‌وێلا%5. بۆلیڤیا%5. غۆیان%3. سۆرینام%2. ئیكوادۆر%1,5. غۆیانى فه‌ره‌نسا%1,5).
ئه‌م ناوچه‌یه گه‌وره‌ترین ناوچه‌ى دارستانى باراناویه و %35ى هه‌موو دارستانه‌كانى جیهان له‌خۆ ده‌گرێت و %7ى ڕووبه‌رى هه‌موو زه‌وى پێكدێنێت، گه‌ربێت و ئه‌م دارستانه وڵات بوایه ئه‌وا به‌ته‌نها ڕووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر ده‌بو له كۆیگشتى خاكى ئه‌م 13وڵاته (عیراق437,072 كم²). (سوریا185,180 كم²). (ئیران1,648,000 كم²). (توركیا783,562 كم²(. (سعودیه2,150,000 كم²). (ئه‌رده‌ن 89,342 كم²) (كوه‌یت17,818 كم²).( ئیمارات83,600 كم²).( قه‌ته‌ر11,437 كم²). (لوبنان10,452 كم²).( ئیسرائیل22,072 كم²). (به‌لجیكا30,688 كم²).( ئه‌رمینیا29,743 كم²), كۆیگشتى ڕووبه‌رى ئه‌م 13وڵاته ده‌كاته (5,498,966 كم²) به‌ته‌نهاش ڕووبه‌رى دارستانه‌كه ( 5,500,000 كم²) به‌پێى ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بێت به‌ته‌نها دارستانه‌كه (1034 كم²)ى زیاتره له خاكى ئه‌و 13وڵاته‌ى ئاماژه‌مان پێدا!!.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ژیان له دارستانى ئه‌مازۆندا
له‌م دارستانه‌دا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكى ڕه‌سه‌ن ده‌ژین كه هه‌ندێكیان بێ ئاگان له‌شارستانیه‌ت و به‌پێى كلتوره كۆنه‌كان ده‌ژین، %10ى باڵنده‌ى هه‌موو جیهان له‌م دارستانه‌ن، 390 ملیارد دارى تیایه كه دابه‌شبونه به‌سه‌ر 16هه‌زار جۆردا، 2 ملیۆن و 500 هه‌زار مێروله و 2 هه‌زار جۆرى شیرده‌ر و 40 هه‌زار جۆرى گژوگیا و 2200 جۆرى ماسى و 1294 جۆرى باڵنده و 378 جۆرى خشۆكه‌كانى تێدا ده‌ژى، 6 هه‌زار دارى ئه‌م دارستانه له‌هه‌ره ده‌گمه‌ن و ناوازه‌كانى جیهانن، له‌م دارستانه‌دا 3 هه‌زار جۆر میوه هه‌یه كه تائێستا مرۆڤایه‌تى به به‌شێكى زۆریان ئاشنا نه‌بوه.
ئه‌مازۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا جیهانیش ده‌سوتێنێت؟
به‌پێى خه‌مڵاندنى به‌رپرسانى سامانه سروشتیه‌كانى ئه‌ڵمانیا، به‌سوتاندن و وێرانبونى دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن، زه‌وى گه‌رمترده‌بێت له‌ئێستا، هه‌واى پاك كه‌م ده‌بێته‌وه و چه‌ندین ملیۆن ڕووبه‌ر زه‌وى سه‌وزایى له‌ناوده‌چن، له‌گه‌ڵ مردنى چه‌ندین ملیۆن زینده‌وه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌داهاتودا مرۆڤایه‌تى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین كاره‌ساتى مرۆیى و سروشتى بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین جۆرى نه‌خۆشى متبوو، بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌سوتاندنى ئه‌مازۆن و له‌ناوبردنى ئه‌و دارستانه ماڵى هه‌موومان ده‌سوتێت!!.
سه‌رچاوه‌كان
1.بانكى زانیارى ئه‌لكترۆنى
2.كه‌ناڵى (cnn)ى ئه‌مریكى، ئاژانسى (ex press)ئه‌مازۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا زه‌ویش ده‌سوتێنێت؟