شارپرێس:
ئهو مەلایەى دەستدرێژی کردبووە سەر کچێکی تەمەن 11 ساڵ، دەستبەسەر کرا و خەڵک داوا دەکەن کە بە شێوەی ئاشکرا دادگایی بکرێت.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، دهشڵێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشنوێژی گوندی هەزار خانی خواروو سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان، دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن یازدە ساڵی هەتیو بە ناوی “ک . ف” و دوای ئەوەی کە کچەکە ئەو باسەی بۆ دایکی گێڕاەوەتەوە، مامۆستا ئاینیهكه بە ناوی ”عەلی فەدایی“ هەڵهاتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادارر بەرێكخراوەکەى ڕاگەیاندووه خەڵکی گوندی هەزارخانی خواروو دوای ئەوەی ئاگاداری ئەو بابەتە بوون، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا ئاینیهكه و ماڵەکەیان ڕووخانوودە.
هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاندوە، عەلی فەدایی لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر كرا و ڕادەستی دادگای تایبەتی ڕووحانیەت لە هەمەدان کراوە،هاووڵاتیانی سونقوڕی داوا دەکەن کە ئەو ئاخونە دەبێ لە دانیشتنێکی ئاشکرادا لە شارەکەی خۆیان محاکمە بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوەندە ئەمنییەکان و قایم مقامی سونقوڕ ویستوویانە لەبەرانبەر پارە دایکی ئەو کچە ڕازی بکەن کە سکاڵا نەکات و بابەتەکە بڵاو نهكرێتهوه ، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبووە.
س.هـ