ئەردۆغان هەڕەشە لەو بەرپرسانەى پارتەکەى دەکات پەیوەندى بە باباجان و داود ئۆغلۆوە دەکەن

جیهان

26/08/2019‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى پارتى دادو گەشەپێدان- ئەکەپە هۆشدارى دەداتە ئەو ئەندام و بەرپرسانەى پارتەکەى کە پەیوەندى بە پارتە نوێیەکەى باباجان و دادو ئۆغلۆوە دەکەن.

 

بەپێى هەواڵێکى رۆژنامەى جموریەتى تورکی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانى کۆبوونەوەى سەرکردایەتى پارتەکەى هێرشى توندى کردوەتە سەر عەلى باباجان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ کە بەنیازن پارتێکى نوێ دروست بکەن و لە ئەکەپە جیا ببنەوە.

 

ئەردۆغان لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاندوە"بە هیچ شێوەیەک لە باباجان و داودئۆغلو و کەسە نزیکەکانی ئەو دووانە نزیک نەبنەوە، مەڵێن ئەوانە کەسی دۆستن و کەسی نزیکی ئێمەن، ئێمە لەجێی ئەو جۆرە کەسانە کەسانێک لە جێیان دادەنێین کە ئیشەکەیان بە باشترین شێەوە ئەنجام بدەن''.


داواشى لە سەرکردەکانى ئەپەکە کردوە، ڕێگەمەدەن ئەو کەسانە دۆست و نزیکی ئەوان بوون، بەهەموو شێوەیەک لێیان دوور بکەونەوە و وەڵامی سڵاویشیان مەدەنەوە، لە پێشیان وادەیەکی درێژ هەیە.

ئەردۆغان باسى لەوە کردوە، لەجێی ئەو جۆرە کەسانەی کە لە پارتەکەیدا دەچنە دەرەوە کەسانێک هەڵدەبژێرن کە بەرپرسیاریەتی کارەکانیان بگرنە ئەستۆو جەختیش دەکاتەوە ئەو کەسانەی کە جێی ئەو جۆرە کەسانە دەگرنەوە کەسانی شیاو و لێهاتوو دەبن.

 

بڕیارە بەم نزیکانە ئەحمەد داود ئۆغلۆ و عەلى باباجان پارتێکى نوێ لە تورکیا رابگەیەنن، بەڵام تائێستا ئەو دوو کەسایەتییە دەستیان لە ئەکەپە نەکێشاوەتەوە.

س.هـ