چەكی روسی پێشەنگە
پۆلێنێكی ئەمەریكی بۆ بەهێزترین تفەنگ لەجیهاندا

جیهان

29/08/2019‌ 1851 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رۆژنامەی ئەمەریكی "ناشیۆناڵ ئینترست" پۆلێنی بۆ باشترین پێنج باشترین و ترسناكترین تفەنگ لەجیهاندا كردووە.

بەپێی رژنامەكە تفەنگی روسی РКМ، ناسراو بەكڵاشینكۆف پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەی بەدەستهێناوە.

رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەو جۆرە چەكە لەسەردەمی یەكێتی سۆڤێتی پێشوو بەرهەمهێنراوەو لەهەموو ناوچەكانی جیهاندا بەردەست بووە، بەهۆی تایبەتمەندییەكانییەوە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو خواستێكی زۆری لەسەر بووە، كڵاشینكۆف یەكێكە لەسووكترین چەكە ئۆتۆماتیكییەكانی جیهان، لەگەڵ پتەوی و جێگای متمانەییەكەی.

بەپێی قسەی رۆژنامەكە كڵاسینكۆف یەكێكە لەترسناكترین ئەو چەكانەی لە دەرەوە رووبەڕووی هێزەكانی ئەمەریكا دەبێتەوە .

پلەی دووەمی ریزبەندییەكە بۆ تفەنگی بەلجیكی "FN MAG 58" بووە ، لەبەر ئەوەی توانای كاركردنی خۆی لەهەموو جۆرە كەشێكی شێدار و پڕ تەپوتۆز و وشك سەلماندووە، بەڵام كەمێك كێشی قورسە.

پلەی سێیەم بۆ تەفەنگی ئەڵمانی MG3 بووە، كە بە خێرایی تەقەكردنی جیادەكرێتەوە.

پلەی چوارەم بۆ تفەنگی Vektor SS-77 ئەفریقای باشوور بووە، كە لەساڵی ١٩٧٧ پەرەی پێدراوە، بەجۆرێك رەگەزەكانی كلاشینكۆف و FN MAG لەخۆیدا كۆكردووەتەوە.

پلەی كۆتایی ریزبەندییەكە چەكی ئیسرائیلی IMI Negev 5.56 گرتوویەتی، كە تاكە تفەنگە لەكەمی كێشدا تەحەددای كڵاشینكۆف دەكات .


وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی