بەرشەلۆنەو سانجێرمان لەسەر گەڕانەوەى نیمار بۆ بەرشەلۆنە رێککەوتن

وەرزش

29/08/2019‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى و پاریس سانجێرمانى فەڕەسى لەسەر گەڕانەوەى نیمار بۆ بەرشەلۆنە رێککەوتن.

میدیاکانى فەڕەنسا بڵاویانکردەوە کە ئەمرۆ پێنج شەممە هەردوو یانەى بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان لەسەر بۆندەکەى نیمار رێککەوتوون و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا سەرۆکى هەردوو یانەکە بۆندەکە واژوو دەکەن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردوە، ناصر خلیفى سەرۆکى یانە فەرەنسیەکە گەیشتووەتە بەرشەلۆنە بۆ واژوو کردنى گرێبەستى ئەو یاریزانە بەرازیلیە.

بەپێى هەواڵى میدیاکان گواستنەوەى نیمار بە بری ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ و پێدانى یارزانێکى بەرشەلۆنەیە بە یانە فەڕەنسییەکە، بەڵام تائێستا ناوەڕۆکى گرێبەستەکە ئاشکرا نەبووە.

س.هـ