بۆچی ئەڵمانیای نازی لەدروستكردنی بۆمبی ئەتۆمیدا شكستیهێنا؟

جیهان

30/08/2019‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێژوونووس‌و راوێژكاری سەرۆكی پەیمانگەی كورچاتۆف (ئەندریە گاگارینسكی) دەڵێت: سەركردایەتی ئەڵمانیا لەسەردەمی هیتلەر پرسی بۆمبی ئەتۆمی لە كارە یەكەمینەكانی دانەنابوو، زاناكانی ناوكییش داوای پارەی پێویستیان نەكرد بۆ دروستكردنی.

ناوبراو لە لێدوانێكدا باسی ئەوەی كردووە سەركردەكانی ئەڵمانیا ئەم پرسەیان بەكاری لەپێشینە دانەناوە، بۆیە بریاریاندا ئەم بوارە لەچوارچێوەیەكی سنورداردا بەردەوام بێت، هیتلەر بەهیچ شێوەیەك زاناكانی بەرپرس لەبەرنامەی ئەتۆمی نەبینی، سەرەرای ئەوەش كاتی تەرخان كراو بۆ ئەو بەرنامەیە بەشی نەدەكرد.

بەگوێرەی قسەی گاگارینسكی، كۆتا تاقیكردنەوەی چارەنوسساز بۆ دەستپێكردن و بەگەڕخستنی كورەی ئەتۆمی لە مانگی مایۆی ساڵی 1945 دا بوو، زانای ئەڵمانی فێرنەر هایزنبێرگ بەجەستهێنەری  خەڵاتی نۆبڵ شكستیهێنا. 

زانای ناوبراو دانی بەوەدا ناوە ئازایەتییەكی ئەخلاقی نەبووە بۆ داواكردنی كەلوپەلی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارە، كە سەدان ملیۆن دۆلار بوو، لەژێر دەستی چاودێری پرۆژەكەی مانهاتندا بوو (پرۆژەی ئەمریكی بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی)، كە بریتی بوو لەو پارانەی دابین كرابوو بۆ پارەداركردنی پرۆژەی رۆكێتەكانی (فیرنر فون براون FAA).

رۆژی پێنج شەممە 29 ی ئاب تێپەڕینی حەفتا ساڵ بوو بەسەر تاقیكردنەوەی یەكەمین هاوردنی ئەتۆمی لە یەكێتی سۆڤییەتەوە، كە لە ساڵی 1942 دا دەستی پێكرد وەك وەڵام و كاردانەوەیەك بۆ دروست كردنی چەكی ئەتۆمی لە ئەمریكا و پێشتر دەستی بە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی كردبوو لە ترسی ئەوەی ئەڵمانیا دروستی بكات، بەمەش سەركەوتنی لە جەنگی جیهانی دووەمدا مسۆگەر كرد.

سەرچاوە: نوفوستی 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا