خواستێكی زۆری جیهانی لەسەر ئۆتۆمبیلی "لادا" هەیە

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "ئۆتوستات"ی روسی رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 19.5 هەزار ئۆتۆمبیلی جۆری لادا رەوانەی دەرەوەی روسیا كراون.

ئاژانسەكە راشیگەیاند، لەو رێژەیە 70% بۆ چوار وڵاتی جیهانی نێردراون، كە بریتین لەئۆزبەكستان ، كە 6 هەزار ئۆتۆمبیلی بۆ هەناردە كراوەو چیكیا (4 هەزار ئۆتۆمبیل) و لاتفیا (3 هەزار ئۆتۆمبیل) و ئازەربیجان (2.1 هەزار ئۆتۆمبیل).

هەروەها وڵاتانی تریش ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەیان بۆ هەناردەكراوە لەوانە  سلوفاكیا 851 ئۆتۆمبیل و ئۆكرانیا 787 ئۆتۆمبیلو سربیا (688 ئۆتۆمبیل) و مەجر (626 ئۆتۆمبیل) و بولگاریا ( 355 ئۆتۆمبیل) و مەنگولیا (302 ئۆتۆمبیل)ی بۆ هەناردە كراوە.

هـ ـ ح