شارپرێس:
یەكەی زانیارییە ئابوورییەكان پۆڵێنێكی نوێی بۆ سەلامەتترین شارەكانی جیهان بلاوكردووەتەوە و بەپێی پۆڵێنەكە بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەك شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لەسەری سەرەوەی ریزبەندییەكەدایە .
بەگوێرەی پێگەی "بزنس ئینسایدەر" ، پۆلێنەكە لەرووی ئاستی پاراستنی ژمارەیی و ژێرخانی ئابووری و تەندروستی و ئاسایشی كەسییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ٦٠ شاری جیهان كردووە .
شەش شاری ئاسیا و زەریای هێمن لەریزی پێشەوەی لیستەكەدان، لەساڵی ٢٠١٧ وە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لەرووی پاراستنی ژمارەیی و بێوەیی ژێرخانی ئابوورییەوە یەكەمە .
دوای تۆكیۆ ، سەنگافورە و ئۆكاسا و ئەمستردام و سیدنی دێن ، هەریەك لەشارەكانی تۆرنتۆ و واشنتۆن و كۆپنهاگن و سیئۆل و ملبۆرن لە ١٠ یەكەمینەكانن .
لە جیهانی عەرەبیشدا ئەبوزەبی پلەی ٢٧ ی گرتووە، دواتر دوبەی لە پلەی ٢٨ دایە ، شاری ریازی پایتەختی سعودییەش پلەی ٣٩ و قاهیرەش لە پلەی ٥٥یەمینی سەلامەتترین شارەكانی جیهانە .
شاری مۆسكۆش بە گرتنی پلەی ٣٧ كەوتووەتە نێوان هەردوو شاری ئیستەنبووڵی توركیا و كوێتی پایتەختی دەوڵەتی كوێت.
لەكۆتایی لیستەكەش هەریەك لە شارەكانی یانگۆن لە میانمار ، دواتر كاراكاس لە ڤەنزوێللا و لاگۆس لە نایجیریا لە پلەی ٦٠ دان.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
