دۆزینەوەیەكی گرنگ.. كاسەسەرێك تەمەنی ٣،٨ ملیۆن ساڵە

هەمەڕەنگ

01/09/2019‌ 1218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوڵاتی ئەسیوپیا زاناكان كاسەسەرێكیان دۆزیوەتەوە، كە ٣،٨ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوەو بەوە جیادەكرێتەوە، كە تێكەڵەیەكە لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤ و مەیموون .

كەسەسەرە دۆزراوەكە ناوی "ئێم، ئاڕ، دی" لێنراوە، لەرێگایەوە دەتوانرێت دیدگایەكی قووڵ لەسەر ئەو ماوە كاتییە دابنرێت، كە رەگەزی مرۆڤ تێیدا گەشەی كردووە و لەكۆتاییدا بووەتە هۆی دەركەوتنی مرۆڤی هاوچەرخ .

كاسەسەری ئیسترالۆبیسیكۆس ئەنامنسیس پاشماوەیەكی جیای شەویلگە و ددانەكانی لەخۆگرتووە، ئەوەش وایكردووە قورس بێت تایبەتمەندییەكانی ئەم مرۆڤە سەرەتاییە بەتەواوەتی بزانرێت ، بەڵام كاسەسەرەكە گرنگی یەكلاكەرەوەی لەسەر ناسینەوەی سرووشتی خواردن و قەبارەی مێشك و شێوەی دەموچاوی مرۆڤی سەرەتایی بزانرێت .

یوهانیس هایڵ سیلاسی، زانای بواری كنە و پشكنینی مرۆڤ لە مۆزەخانەی كلیفلاند بۆ مێژووی سرووشتی، كە بەشداری لێكۆڵینەوەكەی كردووە و لە گۆڤاری زانستی "نەیچەر" بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: ئەو دۆزینەوەیە لەتەمەندا یەك جار روودەدات . 

وتیشی: هیچ شتێكی لەوە سەرنجراكێشتر نییە ... ئێمە قسە لەسەر یەكێك لە كاسەسەرە هەرە تەواوەكانی یەكێك لە پێشینەكانی مرۆڤی سەرەتایی دەكەین، كە مێژووكەی بۆ سێ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .

هەروەها وتی: ئومێد دەكەین كاسەسەرەكە بۆ جۆری ئەو مرۆڤە بگەڕێتەوە، كە ناوی ئیسترالۆبیسیكۆس ئەنامنسیسە، كە پێش ٤،٢ ملیۆن ساڵ دەركەوتووە.

ئەو جۆرە كاسەسەرە پێشینەی راستەوخۆی مرۆڤی سەرەتایی ئیسترالۆبیسیكۆس ئەنامنسیسە، كە لەرێگای ئێسكەپەیكەری بەشبەشی ناوسراو بە (لوسی) ناسراوەتەوە و لەساڵی ١٩٧٤ دۆزرایەوە ، ئەو جێگایەش ٥٦ كیلۆمەتر لەو جێگایە دوورە، كە كەسەسەری " ئێم ، ئاڕ ، دی"ی لە ئەسیوپیا لێدۆزرایەوە.

ئێسكەپەیكەری (لوسی)یش بۆ ٣،٢ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .

هەردوو كاسەسەری "ئێم ، ئاڕ ، دی" و ئێسكەپەیكەری لووسی بەیەكەوە ئەو تایبەتمەندیانە دەردەخەن، كە نەوەیەكی مرۆڤی سەرەتایی لە نەوەیەكی تری پێجیادەكرێتەوە .

لای خۆیشییەوە، ستیڤانی میلیلۆ ، زانای بواری شوێنەوار لە پەیمانگای ماكس بلانكس بۆ زانستەكانی گەشەی مرۆیی لە ئەڵمانیا و سەرۆكی هاوبەشی لێكۆڵینەوەكە لەسەر كاسەسەركە دەڵێت: دۆزینەوە تازەكە دەرفەتی ئەوە بۆ زانایان دەرەخسێنێت وێنەیەك بۆ ئەو ناوە درووست بكەن، كە پەیوەستە بەو رەگەزە مرۆڤییەی پێیدەوترێت ئیسترالۆبیسیكۆس ئەنامنسیس.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی