پێشبینی دەكرێت ئەمە شێوەی پلەیستەیشن پێنج بێت

هەمەڕەنگ

02/09/2019‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وا چاوەروان دەكرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو ئامێری پلەیستەیشن ٥ بكەوێتە بازارەوە، بەڵام دەكەرێت پێشتر لە وادەی خۆی شێوەكەی بڵاوبكرێتەوە.

كۆمپابیای سۆنی ئامێرێكی نامۆیان بەئۆفیسی سەرەكی بۆ داهێنانی ئەلترۆنی پێشكەش كردووە، كە یەكەم جار لەلایەن    LetsGoDigital وە پیشاندرا.

ئەم بەشە كۆنسۆڵی یارییە ئەلكترۆنییەكان دەگرێتەوە و شێوەی ڕووكاری ئامێرەكە لە پلەیستەیشن دەچێت.

هەروەها ئەو ئامێرە لەلایەن ئەندازیارێكی ناوداری كۆمپانیای سۆنییەوە پەرە پێدەرێت بەناوی (یاسوهیرۆ ئۆتۆری)، كە لە بەشی دیزاینی پلەیستەیشدا كاردەكات.

لە وێنەكاندا دەردەكەوێت دیزاینی كۆنسۆلەكە شێوەی (V) ئینگلیزی دەردەكەوێت، كە زۆر لە ئامێری پلەیستەیشن ٤ جیاوازترە.

ئامێرەكە سیستەمێكی گەورەی فێنك كەرەوەی تێدایە، كە زۆر گرنگە بۆ ئامێرەكە لەكاتی گەرم بوون دا، هەروەها لە وێنەكەدا دەردەكوێت كۆنسۆڵەكە پێنج شوێنی USB پێوە بێت، كە بۆ شوێن دەسكی یاریكردن كراوە.

هەندێك لە دەنگۆكان پێشنیار دەكەن، كە ئەو ئامێرە دووجار لە ئامێری پلەیستەیشن چوار بەهێزتر دەبێت، بەڵام هەواڵە خراپەكە ئەوەیە، كە دڵنیا نین ئایا ئەمە پلەیستەیشن پێنجە یاخود نا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل