شەش پەرلەمانتار لەحیزبەكەی سەلیم جبوری جیادەبنەوە

عیراق

05/09/2019‌ 693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەش پەرلەمانتار لەحیزبەكەی سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق جیابوونەوەو بەفەرمیش داواكارییان لەو بارەوە خستەڕوو.

داواكاری ئەو پەرلەمانتارانە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كراوە، كە تێدا رایانگەیاندووە، ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بە حیزبی كۆبوونەوەی مەدەنی چاكسازی نەماوە.

كۆبوونەوەی مەدەنی چاكسازی پارتێكی سوننی عێراقەو سەلیم جبوری سەرۆكایەتی دەكات، كە خاوەنی چەند كورسییەكە لەپەرلەمانی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارانە هۆكاری جیابوونەوەیان لەپارتەكەیان ئاشكرانەكردووە، بەڵام رەنگە پەیوەندی بەكێشە ناوخۆییەكانی كۆبوونەوەی مەدەنی چاكسازییەوە هەبێت.