ئەو فەرمانبەرانەى لە کەرکوک بە تەنسیب لە سەر هەرێمن دەگوازرێنەوە سەر ئیدارەى هەرێم

عیراق

05/09/2019‌ 665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حكومەتی عێراق بڕیاریدا ئەو فەرمانبەرانەی بە تەنسیب لە كەركووك دەوام دەكەن و سەر بە هەرێمی كوردستانن بگوازێتەوە فەرمانگەكانی هەرێم.
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە نوسراوێکدا بریاریداوە کە ئەو فەرمانبەرانەی بە تەنسیب لە كەركووك دەوام دەكەن و سەر بە هەرێمی كوردستانن بگوازێتەوە فەرمانگەكانی هەرێم.

نوسراوەکە ئاڕاستەی فەرمانبەرانی تەندروستی پارێزگای كەركووك كراوە، كە داواكراوە ئەو فەرمانبەرانەی بە تەنسیب لە كەركووك دەوام دەكەن و لە بنەڕەتدا سەر بە فەرمانگەكانی هەرێمن،  بۆ فەرمانگەكانی هەرێم بگوێزرێنەوە.

هەروەها باس لەوەشکراوە ئەو فەرمانبەرانە بە موچەو چۆنیەتى داوام و کارەکانیان دەخرێنەوە سەر حکومەتى هەرێم و لەلایەن هەرێمەوە موچەیان پێ دەدرێت.

س.هـ