ئەیاد عەلاوی داوا ده‌كات فه‌رمانده‌یی گشتی بۆ پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی پێكبهێندرێت

عیراق

07/09/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی هاوپەیمانێتی وەتەنییە داوا ده‌كات، فه‌رمانده‌یی گشتی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان پێكبهێندرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ژێر چه‌تری ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كۆبكرێنه‌وه‌.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە لە تویتێکدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاندووە، "پێویستە پارێزگاری لە شکۆی نیشتمان بکرێت و رێگری لە دروستبوونی فرەهێزی بکرێت، چونکە کاردانەوەی مەترسیداری لەسەر عێراق دەبێت".

ئەیادعەلاوی داوا دەکات، فەرماندەیەکی گشتی هێزەچەکدارەکان لە هەریەك لە هێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بە فەرماندەیی سەرۆک وەزیران پێکبهێندرێت.


ه.م

بەپەلە