شارپرێس:
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، دوای ڕوخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق چه‌ند وڵاتێك هاوكاریی ماددیی گروپه "تیرۆرستییه‌كان"ی عێراقیان كردووه.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لای حكومه‌تی عێراق، ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوون ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق ژماره‌یه‌ك له‌گروپه توندڕه‌وه‌كان هاوكاریی ماددییان له چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو وه‌رده‌گرت".
به‌وته‌ی زێباری، له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا قه‌ته‌ر هه‌بوو كه هاوكاریی ماددیی ده‌گه‌یانده گروپه چه‌كداره سوننه‌كان، كه ئه‌و گروپانه سه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بوون.
ساڵانێكه قه‌ته‌ر وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو تۆمه‌تبارده‌كرێت، كه پشتیوانی "تیرۆر" ده‌كات و هاوكاریی ماددییان پێده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت به‌وهۆیه‌وه سعودییه‌و ئیمارات و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی كه‌نداو به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند.
ڕ . ج