ڤیدیۆی ئەو خانمە ٧٣ ساڵە هندییەی دوو منداڵی دووانەی بوو

جیهان

09/09/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێكی ٧٣ ساڵەی بە ڕەگەز هیندی بوو بە دایكی دوو منداڵی ساوا، ئەوەش كاردانەوەی گەورەی دروست كرد.

ئەو ئافرەتە بەتەمەنە دوو منداڵە كچەكەی لەڕێگەی پیتاندنی تۆوە بووە، كە بە IVF ناسراوەو لەكوردەواری پێی دەوترێت بلوری.

خانمەكە ناوی ئیراماتی مانگایاما لەگەڵ هاوسەرە ٨٠ ساڵاكەی لە ساڵی ١٩٦٢  هاوسەرگیریان كردووە، بەڵام نەیانتوانیوە بەشێوەیەكی سروشتی منداڵ بخەنەوە.

خاتوو مانگایاما لە بڕوادایە، كە بە تەمەنترین ئافرەت دادەنرێت كە منداڵی  بووبێت.

بەقسەی پزیشكەكانی خاتوونەكە خۆی و هەردوو كچەكەی لە تەندروستییەكی باشدان، وەك لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە