شارپرێس:
نێرده‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بانگهێشتی مۆسكۆ بكات.
میخایل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و نێرده‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا ڕایگه‌یاند، مانگی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای مۆسكۆ سه‌ردانی عێراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتری نێوان به‌غدا و مۆسكۆ.
وتیشی، به‌غدا و مۆسكۆ تاوتوێی سه‌ردانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (كۆمار، حكومه‌ت و په‌رله‌مان) بۆ ڕوسیا ده‌كه‌ن، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگی ده‌ده‌ن.
ڕ . ج