پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بوونی سوپاو هێزی بیانی لەعێراق دەكات

عیراق

11/09/2019‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوسەی شەبەكی پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی دەستتێوەردانی دەرەكی لەعێراق و وەرگرتنی بڕیار لەو بارەیەوە دەكرێت، ئەوە سەرباری باسكردنی بابەتی پارتی كرێكارانی كوردستان و بوونی هێزەكانی ئەو حیزبە لە ناوچە سنوورییەكان .

شەبەكی لەلێدوانێكیدا راشیگەیاند، بوونی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی نزیك دەشتی نەینەوادا نییە، بەڵكو لەو ناوچانە دوورن و دەكەونە نزیك سنووری نێوان عێراق و توركیا.

هەروەها رایگەیاندووە، كە دەستتێوەردانی ئەو پارتە و پرۆسەكانی دەكەونە ناوچە سنوورییەكانی توركیا و نزیك شنگال، بەوەش مەترسییەكانی تەنیا لەو ناوچانەیە، كە پرۆسەكانی لێ بەڕێوەدەچێت .

شەبەكی لەدرێژەی قسەكانیدا رایگەیاندووە، لە وەرزی یاسادانانی داهاتوودا قسە لەسەر بابەتەكانی بوونی سەربازی ئەمەریكی و توركی دەكرێت، ئەوە سەرباری گفتوگۆكردن لەبارەی بوونی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سنوورییەكان.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی