ئایا چای رەش بۆ تەندروستی ئێسكی مرۆڤ بەسوودە؟

جیهان

12/09/2019‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چای رەش لەدوای ئاو بەربڵاوترین خواردنەوەیە لە جیهاندا و گەلێك سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، وەك ئەوەی یارمەتی هەرسكردن دەدات، بڕێكی ئاسایی كافایینی تێدا، كە بۆ بەئاگایی بوون باشە، لەپاڵ بوونی دژە ئۆكسید، كە بەرەنگاری رەگە بەرەڵاكان دەبێتەوە، كە زۆربوونیان دەبێتە هۆی هەوكردن‌و دواتر سەردەكیشن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

چای رەش كافاینی كەمتری تێدا لە چای سەوز، بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە لە بڵاوكراوەی "زە ئەمەریكان جۆرناڵ ئۆف كلینیكاڵ نیوتریشن" بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە خواردنەوەی برێكی زۆر چای رەش بەشێوەیەكی رێكوپێك، مەترسی شكانی ئێسك لای ژنان لەدوای تەمەنی ٥٠ ساڵی كەمدەكاتەوە.

تیمی لێكۆڵینەوەكە هۆكاری ئەو كاریگەرییە ئەرێنییەیان بۆ ئەو دژە ئۆكسیدانە گێراوەتەوە، كە لەناو چای سەوزدا هەیە بۆ تەندروستی ئێسك بەسوودە و نەرمییەكەی كەمدەكەنەوە.

سەرەرای ئەوەی كافاین میزهێنەو زۆر خواردنەوەی دەبێتە هۆی دەركردنی كالیسیۆم لەناو جەستەدا، بەڵام بڕی ئەو كافاینەی لەناو چای رەشدا هەیە لەنێوان ٣٠ و ٨٠ میلیگرامە بۆ هەر كوپێك. 

ئەمەش مانای وایە خواردنەوەی ٤ بۆ ٦ كوپ چای رەش لەناو سنووری سەلامەتی ئەو برە كافاینەدا دەمێنێتەوە، كە مرۆڤ دەتوانێت رۆژانە بەكاری بهێنێت .

سوودێكی تری چای رەش ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی سووتانی گەرمۆكە (كالۆری )، لەكاتێكدا چای سەوز برێكی زۆرتری كافاینی تێدایە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی