نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمدەبێتەوە

جیهان

12/09/2019‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمبووەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینە گەورەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.57 دۆلار بەرێژەی 2.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.65 دۆلار بەرێژەی 2.9% نزمدەبێتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەمڕۆو لەرۆژانی رابردووش پەیوەندی بەئەگەری هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران هەیە.

هـ ـ ح