شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازى لەسەرۆک وەزیران کردو تیایدا لەبارەى ئاستى جێبەجێکردنى کارنامەکەى حکومەت گفتوگۆیان کرد.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۰۱۹/۹/۱۲ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەو جیھان گفتوگۆکرا.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ئاستی جێ بەجێکراوی کارنامەی حکومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاووڵاتیان.
س.هـ