شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا واده‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ڕۆژانی 7 و 8ی مانگی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
زاخارۆڤا ڕاشیگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌ردانی شاره‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا باسی له‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و مۆسكۆ له‌ڕوی وزه‌و هاوكاریی مرۆییه‌وه بچنه ئاستێكی پێشكه‌وتووتر.
ڕ . ج