ناتانیاهۆ بەبۆمبی ئەتۆمی ئێران ئیسرائیلییەكان دەترسێنێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە وێنەیەكی دروستكراوی بە زیرەكی دەستكرد بڵاوكردەوە كە تیایدا بۆمبێكی ئەتۆمی كەوتوەتە نێو شاری تەلئەبیب، هاوكات هۆشدارییەكی توند سەبارەت بە خواستە ئەتۆمییەكانی ئێران دەدات، ئەوەش تەنها دوو ڕۆژ پێش ئەوەی ئیسرائیلییەكان بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

ئەو وێنەی ناتانیاهۆ بڵاویكردەوە، ئاماژە بەوە دەكات، كە ناكۆكییە سیاسییە ناوخۆییەكان بەراورد ناكرێن لەگەڵ ئەو مەترسییەی تاران، ئەوەش ڕەخنەی توندی لەلایەن یائیر جۆلان، سەرۆكی پارتی دیموكراتەوە لێكەوتەوە، كە ناتانیاهۆی بە بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ تۆمەتبار كردووە.

شانبەشانی وێنەكە، ناتانیاهۆ قسەكانی نووسەر و شرۆڤەكاری سیاسی ئیسرائیلی یوڤاڵ بلومبێرگی هێناوەتەوە كە بە كتێبی "تەڵەی ئۆسلۆ" ناسراوە، كە بە شێوەیەكی ڕەخنەگرانە لە ڕێككەوتننامەكانی ئۆسلۆ ساڵی ١٩٩٣ و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دەكۆڵێتەوە.

بلومبێرگ نووسیویەتی: دەوڵەتی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی وجودیی ڕاستەقینە و بەرجەستە دەبێتەوە، ئەگەر ئێرانییەكان چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنن.