هەرزەكارێك دوای زانینی نهێنییەكی دایكی هەموو ئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت

هەمەڕەنگ

13/09/2019‌ 3993 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئەمەریكا، هەرزەكارێك دوای زانینی "نهێنییەكی دایكی " تاوانێكی قێزەونی دەرحەق بە ٥ ئەندامی خێزانەكەیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی پێگەی 'فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی و بە قسەی كەسوكاری نزیكی تاوانبارەكە، ئەو هەرزەكارە دوای ئەوەی زانیویەتی ئەو كەسەی بەدرێژایی ژیانی بەخێوی كردووە دایكی راستەقینەی خۆی نییە، بەڵكو هاوسەری باوكییەتی، بۆیە دەستی چووەتە خوێنی ئەندامانی خێزانەكەی.

دەسەڵاتادارانی ئەمەریكا دەڵێن تاوانبارەكە دوای چەند رۆژێك لە زانینی ئەو نهێنییە ، تەقەی لە دایكی و باوكی و سێ برا بچووكەكەی كردووە و سەرجەمیانی كوشتووە.

بەهۆی بچووكی تەمەنی تاوانبارەكە و لەبەر ئەوەی هەرزەكارە، بۆیە پۆلیس وێنەكەی بڵاونەكردووەتەوە، هەروەها راگەیەنراوە، بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە لەم چەند مانگەی رابردوو زۆر بە سەیری هەڵسوكەوتی كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی