چەند ڕاستییەكی سەیر.. ئەگەر دار لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت چی روودەدات؟

هەمەڕەنگ

13/09/2019‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دارەكان خزمەتێكی زۆر هەسارەكەمان دەكەن، كە بە دەردانی كاربۆن و ڕێكخستنی خاك بۆ سوڕی ڕێكخستنی ئاو. 

هەروەها خزمەت بەسروشت‌و سیستەمی خۆراكی مرۆڤ دەكەن و جێ لانەشن بۆ ژمارەكەی بێ كۆتا زیندەوەران و ئێمەش بە هەمان شێوە، بەهۆی دروستكردنی كەرەسەتەوە. 

هێشتا ئێمە بەجۆرێكی نەشیاو هەڵوسوكەوت لەگەڵ دارەكاندا دەكەین، تەنیا وەك كەرەستەك و سەرچاویكی ئابووری دەیابینین بۆ گەشەسەندن بە مرۆڤایەتی.

بەپێی توێژینەوەیەك، كە لەگۆڤارێك دەربارەی ژینگە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەش كراوە لەوكاتەوەی مرۆڤ دەستیكردووە بە بیناسازی لە ١٢ هەزار ساڵی پێشووەوە نزیكەی نیوەی دارەكانی جیهان، كە ٥.٨ ترلیۆن دارە براوتەوە.

مامۆستا لە زانۆكی بانگۆری وێلس و پسپۆر لەبواری داتاكانی ژینگە و شیكرندەوەیان  ئیسبیل ڕۆزا دەڵێت: ڕێگەم پێبدەن ئەو جیهانە ترسناكەتات پیشان بدەم لە ئەگەر نەمانی دارەكاندا. 

هەروەها وتیشی: ئەگەر دارەكان نەمێنن لەڕاستیدا ئیدی لەسەر هەسارەیەك دەژین، كە ناتوانێت لەخۆیمان بگرێت جارێكی دیكە.

جەیمی پرێڤێدێلۆ پسپۆڕ لەبواری كەشناسی دا لە زانكۆی ریۆدیجانیرۆی بەرازیل دەڵێت: سەرەتا، ئەگەر دارەكان لەشەو ڕۆژێكدا ون بن، ئەوا هەسارەكە جیاوازی تێدەكەوێت، نەمانی شوێن نیشتەنگەكی خۆی لە خۆیدا یەكێكە لە لەدەستچووەكانی سەر هەسارەكە، بۆیە لەدەستچوونی دارەكان دەبێتە كارەساتێكی سروشتی  بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ وهەموو زیندەوەرەكانی دیكە. 

هەروەها هەموو جۆرەكانی دیكەی زیندەوەرەان وەچەكانیان كۆتاییان پێدێت.

شەپۆلی لەناوچوون لە دارستانەكان تێدەپەرێت و تەنانەت یەك داریش دەگرێتەوە، پەرڤێدلۆ و هاوكارەكانی لە لێكۆڵنیەوەكەیاندا بۆیان دەركەوتن، زیندەوەرەكان بەگشتی لە ٪٥٠ بۆ ١٠٠٪ زیاترن لەو ناوەچانەی، كە دارەكان تیایاندا بڵاوبوونەتەوە بە بەراورد بە ناوچە كراوەكان، بۆیە تەنانت یەك داری تەنیا لەناوچەیەكی كراوەدا كاریگەری لەسەر ژینگەی زیندەوەران دەبێت و هاوكاری و پاڵپشتی دەداتە زۆرێك لە ئاژەڵەكانی سەر هەسارەكە، بۆیە لەدەست چوونی یەك دار كاریگەری زۆر جێ دەهێڵیت.

دارەكان یارمەتی دروستكردنی ئۆكسجین دەدەن لەڕێی وەرگرتنی ئاو لە گڵەوە و گۆڕینی بۆ ئۆكسجین، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی لافاو دەدات لەكاتی گلدانەوەی ئاوەكە لەخۆیدا و ڕێگە گرتن لەوەی ئاوەكە بچێتە ڕووبارو دەریاكانەوە.

بەبێ دارەكان ، دارستانەكان وشك دەبن و ئەمەش چەندین نەخۆشی سەرهەڵدەدەن و بڵاودەبنەوە، خالێكی دیكە ئەوەیە، كە بەبێ دارەكان ئەوا ناوچەی وشكانی لەدەست دەچێت و دەریاكان شوێنیان دەگرنەوە.

گەرمبوونی هەسارەكەش لەو لاوە بۆستێت كە وا دەكات شوێنی نیشتەجێبوونی لەسەر نەمێنیت، ئەی دەربارەی زیندەوەرە ئاوییەكان؟ ئەوانیش بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی كاربۆنەوە كە دەچێتە زەریاكانەوە لەناودەچن.

لە كۆتایدا ئەگەر هەسارەكە بتوانێت بێ دارودرەخت بژی ، بەڵام كێ ئەوەی دەوێت؟ لەڕاستیدا هەسارەكە جیاوازییەكەی لەوەدای،ە كە بەهەموو بەشەكانەوە درووست بووە و بێ دارودرەخت ئەو جیاوازیە درووست ناكات لەگەڵ هەسارەكانی دیكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل