زاناكان كار لەسەر ئامێرێك دەكەن یارمەتی مرۆڤ دەدات بە مێشك گفتوگۆ بكات

هەمەڕەنگ

13/09/2019‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەورەبوونی توێژینەوەكان لەسەر ڕێگەكانی پەیوەدنی كردن ، دەكرێت قسەكردن و دوان بەدەنگی بەرز شتێك بێت بچێتە ڕابردووەوە.

ئێمە ئێستاش بەبێ قسەكردن دەتوانین پەیوەندیمان هەبێت لەڕێگەی بەكارهێانی ئەپەوە بەرنامەكانی وەك وەتسەپ و ڤایبەرو هتد...

بەڵام مرۆڤایەتی بەم زوانە دەچێتە باری بێدەنگییەوە تەنیا بەكارهێنانی چەند ئامێرێكی زۆر بچووك، كە پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ مێشكدا.

پرۆفیسۆر ڕاجیش پیئێن ڕاو پسپۆر لەو بوارەدا دەڵێت: ئێمە مۆبایلە زیرەكەكانمان هەیە، بەڵام دەمانەوێت ئەمە بگەیەنینە ئاستێكی دیكەو لەسەر ئەو بنەمایەی، كە ئایا مرۆڤ توانای بەدەستهێنانی چی هەیە، لە پەیوەندی مێشك بۆ مێشك و كۆمیتەر و مێشكدا و ئەمەش هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ گەشەی مرۆژایەتی.

ئەم پرۆژەیە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، كە مێشكی مرۆڤ لەگەڵ ئامێری زۆر زیرەكی ئەلكترۆنیدا لەیەك دەدەن.

وەك دەڵێن ئەم داهێنانە مرۆڤایەتی ڕزگار دەكات، لەگەڵ ئەوەی یارمەتی دەدات بۆ پەیوەندی كردن بەبێدەنگی، هەروەها مێشك شێوەیەكی دەستكرد زیرەكتر دەبێت.پسپۆر لەسەر ئەم كارە موسك لە شاری سان فرانسیسكۆ وتی: ئەمە شتێكی ئیجاری نابێت، ئەگەر ویستت بەدەستی بێنیت ئەوا شتێكی خۆیستە.

ئەو ئامێرایە لەتوانای گواستنەوەی زانیاری و داتای هەیە وەك ئەوەی لە كۆمپیتەردا ڕوودەدات، خاڵێكی دیەكە ئەوەیە، كە دەتوانێت كۆنترۆڵی ئامێرەكانی دیكەی وەك مۆبایل و كۆمپیتەر بكات تەنیا بە بیركردنەوە لێی.

بەڵام كێشیەكە دێتە پێشەوە ئەوەیش ئەوەیە، كە زمانی مێشك جیاوازە و دەبێت زمانی مێشكی هەموو مرۆڤەكان فێرببین.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل