ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان

13/09/2019‌ 916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەی ئارام لەباكووری سوریا.

میدیا ئەمریكییەكان بڵاویانكردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رەزامەندی نیشانداوە ژمارەیەك سەرباز، كە خۆی لە 150 سەرباز دەبینێتەوە، رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بكات.

میدیاكان بڵاویشیانكردەوە، ئامانج لەناردنی ئەو ئەو ژمارە سەربازە ئەمریكییە بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، پاراستنی ئەو ناوچە ئارامەیە بڕیارە لەسنوورە دەستكردەكانی نێوان توركیاو سوریا دروست بكرێت.

ئەمریكاو توركیا مانگی هەشتی رابردوو رێككەوتن لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام لەباكووری سوریا، كە ئەو ناوچانە لەلایەن هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەپارێزرێت‌و واشنتۆن پشتگیرییان دەكات.

ناردنی هێز لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەكاتێكدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بەردەوام هەڕەشە دەكات بەوەی هێرش دەكاتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هـ ـ ح