ئێران: توانا موشەكییەكانمان تایبەتن بە بەرگریكردن لە خۆمان

جیهان

13/09/2019‌ 176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لیوا محەمەد باقری، توانا رۆكێتیەكانی وڵاتەكەی بە رێكاری بەرگری و دەمكوتكردن دانا بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی ئاراستەی وڵاتەكەی دەكرێت.

باقری لە وتارێكیكدا لە زانكۆی بەرگری باڵا لە وڵاتی چین رایگەیاند، ئێمە لە میانی پشت بەستنمان بە توانا نیشتمانییەكانمان و لە رێگەی هەڵسەنگاندنمان بۆ هەڕەشەكانی سەر ناوچەكە، گەیشتووین و بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی توانا رۆكێتیەكانمان بە بەرێوەبردنێكی نیشتمانی.

باقری راشیگەیاند، شتێكی سروشتییە ئەو ناوچەی، كە كیانی سەهیۆنی تێدایەو خاوەن چەكی ئەتۆمییە هەڕەشە لە گەلانی ناوچەكە بكات بە شەو و رۆژ، بەتایبەتی كۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها دەیان هەزار لە هێزەكانی ئەمریكا و رۆژئاوای ئامادەكراو بە نوێترین چەكی ئاسمانی و دەریای و زەمینی هەرەشەكان و رێكارە دوژمنداریەكانیان نمایش دەكەن و هەندێك لە ولاتانی ناوچەكەش وەك سعودییە و ئیمارات بەشێكی زۆری سامانەكانیان بۆ كرینی جۆرەها چەكی پێشكەتوو تەرخان دەكەن.

باقری دووپتیكردەوە، سروشتییە ئێران تواناكانی بەرگری خۆی پەرەپێبدات بۆ ئاستێكی دڵنیایی لە ئاسایش و ئەگەری  رووبەرووبونەوەكان و دەبێ ئامادەبێت بۆ هەر دۆخێكی لەناكاو، ئەمەش میتۆدێكی لۆجیكی و بەرگریە بە شێوەیەكی تەواو.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا