شارپرێس:
بەپێى راپۆرتێکى ئەمریكا ئاشكری كردووه كه ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگا و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەکەدا کە ئەمریکاو لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئەنجامیانداوە دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشەکانى سەر کۆگاو بارەکانى حەشدى شەعبى ئەنجامداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌مه‌ریكا لەداهاتوو بەرپرسیارییەتى و ئەرکى پاراستنی ئاسمانی عێراق له هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مانگى رابردوو زنجیرەیەک هێرشى ئاسمانى کرانە سەر بارەگاو کۆگاى چەک و تەقەمەنى حەشدى شەعبى لە بەغداو سوریا و زیانى مادى زۆرى لێکەوتەوە هاوکات زیانى گیانیشى هەبووە.
دواى ئەو هێرشانە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ھیچ فڕۆکەیەک بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئه‌و بە ئاسمانی عێراقدا بفڕێت گەر گوێیان نەگرت لێیان قبوڵ ناکرێت.
س.هـ