شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سیستەمی "داتابەیس" لە قوتابخانهكان جێبەجێدەکرێت.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم لەداهاتوودا بۆ کارئاسانی لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوهبەرایەتیيە گشتیيەکان و قوتابخانەکان، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، سیستەمی داتا بەیس بە تەواوی دەچێتە واری جێبەجێکردن.
بەپێی بریارەکە لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا سەرجەم رێکارە پێویستیيەکان جێبەجێ دەکرێن.
سیستمی نوێی داتابەیس، بەشێوەی «ئۆنلاین»ەو راستەوخۆ بە وەزارەتی پەروەردەوە بەستراوەتەوە، باشی ئەم سیستمە لەوەدایە بازنەیەکی دروستکردووە لە نێوان پەروەردەکان و وەزارەت.
ھەروەھا وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە کە پەروەردەی قەزا و ناحیيەکان، بەمەش رۆتینیات لە بەڕێوهبەرایەتيیەکان و ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردن کەمدەکرێتەوە.
س.هـ