سەرۆکانى روسیاو تورکیاو ئێران لەسەر دۆخى سوریا کۆدەبنەوە

جیهان

13/09/2019‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەکە لە سەرۆکایەتى روسیاو تورکیاو ئێران لەبارەى سێ تەوەرى تایبەت بە دۆخى سوریا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.

بڕیارە رۆژى یەک شەممە هەریەکە لە ڤلادمیر پۆتین سەرۆکى روسیاو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاو حەسەن روحانى سەرۆکى ئێران لە ئەنقەرە کۆببنەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەرسێ سەرۆکەکە لەبارەى دۆخى سوریا تاوتوێ دەکەن و گفتوگۆ لەسەر دەستورى نوێی سوریاو شارى ئدلیب و پرسى کورد دەکەن.

هەروەها بڕیارە لەسەر هەرسێ سەرۆکەکە واژوو لەسەر رەشنوسى دەستورێکى نوێ بۆ سوریا بکەن.

س.هـ