هێزە عێراقیەکان شێوازى رووبەروبوونەوەیان بەرامبەر داعش دەگۆڕن

عیراق

13/09/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزە ئەمنییەکانى عێراق ١٥بەرپرسی باڵای رێكخراوی چەكداری داعش لەگەڵ چەكدارێكی ئەو رێكخراوە لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە كوژران.
ئەو سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق رایگەیاند،ئەمرۆ هەینى ١٥ چەکدارى عێراق لە پارێزگاى دیالە لە ئۆپەراسیۆنێکى کوردو لەناکاودا کوژراون.

ئەو سەرچاوەیە بە سایتى عهد نیوزی راگەیاندوە، هێزە عێراقییەکان شێوازى هێرشیکردنیان بۆ سەر داعش گۆڕیوە بە جۆرێک ئۆپەراسینەکان لەناكاو ئەنجامدەدرێن و ئەو چالاكیەی لە دیالە ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای دەزگاكانی هەواڵگری و بە شێوەیەكی ورد لە چەند ناوچەیەكی دیالی ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر بەرپرس و چەكداری داعش كوژراون.
س.هـ

بەپەلە