مەسعود بارزانی پەیامێك ئاراستەی عومەر سەید عەلی دەكات

کوردستان

14/09/2019‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات پەیامێكی ئاراستەی عومەری سەید عەلی كرد، ئەوەش لەرێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتی كرد.

ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن‌و رێكخەری گۆڕان بەرێوەچوو، كە لەهەڵبژاردنەكە عومەری سەید عەلی بۆ جاری دووەم بەرێكخەری گشتی هەڵبژێرایەوە.

هـ ـ ح