شارپرێس:
به‌ده‌ر له گومانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌ی ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی، ئێستا به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارای كوردستانیش كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی 2014ه‌وه كارله‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی ده‌كات، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به كۆتایی گه‌یشتوون و ئاڕاسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات.
سه‌ره‌تای گومان له‌چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌ی ژیرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێیان وابوو به‌هه‌ده‌ردان له خه‌رجكردنی ئه‌و 20 ملیار دیناره‌دا كراوه، به‌ڵام بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی به‌ڵگه‌نامه‌ی چۆنێتی خه‌رجكردنی 20 ملیاره‌كه‌ی بۆ ڕایگشتی بڵاوكرده‌وه.
دوای نوسراوه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نوسراوێك داوای له‌دیوانی چاودێری دارایی كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن.
ڕ . ج