حكومەتی عێراق سەرژمێری لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدات

عیراق

15/09/2019‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی سەرژمێری گشتی عێراق جەختیکردەوە سەرژمێریی دانیشتووان لە وادەی دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ یەک شەممە دەستەى سەرژمێرى عێراق بە سەرپەرشتى وەزیرى پلاندانانى عێراق و بە ئامادەبوونى شاندى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.

وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەى ئەمرۆیان بۆ ئەوە بووە کە بتوانن لە مانگى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٠ سەرژمێرى دانیشتوان ئەنجام بدەن.

وەزیرى پلان دانان جەختیکردەوە، تێبینی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بە هەند وەردەگرن و رەچاوی مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەن.
سیروان محەمەد، ئەندامی شاندی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێرییەکە وەکو پێشوو بە کاغەز ناکرێت، بەڵکو ئەلیکترۆنی دەبێت. کۆبوونەوەی داهاتووش، زووتر ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەش چەند راسپاردەیەکمان پێ سپێردراوە.
س.هـ